به‌شه‌کان
· ماله‌وه‌
· لاپه‌ڕه‌کان
· ماڵپه‌ڕ به‌ ساده‌یی
· هاورێت ئاگادارکه‌وه‌
· گه‌ڕان
· په‌یوه‌ندی
· ئه‌رشیف
· ئامار
· بابه‌ته‌کان
· ده‌نگ دان

     گه‌ڕان



     دژه‌ گه‌نده‌ڵی

 لە ئۆلۆمپیاتى گەندەڵى مەدالیاى مس بۆ عیراقە

kurdishanti-corrupti "
عبدالسلام مدنی

"گەندەڵى" زاراوەیەکە زۆر شت دەگەیەنێ وادیارە نەوەى ئێستاو نەوەکانى داهاتووش زۆر گوێ بیستى دەبن . زاراوەى گەندەڵى هەموو شتێکى خراپ دەگەیەنێت بەرامبەر بەخوو رەوشتى گشتى و یاساکان. ئێستا بەتایبەتى ئەو شتانە دەگەیەنێت کە پەیوەندى هەیە بەکۆمەڵ و بەرژەوەندیە گشتیەکانى میللەت و ووڵات وەکو گەندەڵی رامیارى و گەندەڵى فیکرى و گەندەڵى ئیدارى ئەمانەش نمونەن وەکو بەرتیل ـ بەکارهێنانى دەسەڵاتى ئیش و کارە گشتیەکان لەپێناو بەرژەوەندى تایبەت ـ خزمایەتى ـ دزى ـ بەدەست هێنانى ناشەرعى ـ ساختەکردن (تزویرکردن) ـ هەڵخەلەتاندن ـ شایه‌تی دان بە درۆ ـ کڕینى دەنگ لەکاتى هەڵبژاردن .

"

له‌لایه‌ن kurdishanti-corruption له‌ 8-2-1429 (159 خوێندراوه‌ته‌وه‌)
(درێژه‌ ... | 5493 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 4.8)

 خۆ چ پێویستیتان نیه ؟؟؟؟!!!!

kurdishanti-corrupti "                                                عبدالسلام مه‌ده‌نی       
 

"گه‌نجان" توخوا چ پێویستیتان هه‌یه‌؟؟؟؟!!! ئه‌گه‌ر پێویستیتان به‌ هه‌ر شتێک هه‌بێت بڵێن ،هه‌روه‌ک ‌ده‌زانن ئێمه‌ وڵاتێکی نه‌وتین،هه‌ر له‌سه‌ر نه‌وت مه‌له‌ ده‌که‌ین "خۆ سه‌رماتان نیه‌؟؟" پله‌ی گه‌رما له‌ ژێر سفره‌ ئه‌مه‌ش دیاده‌یه‌کی باشه‌ بۆ ته‌مه‌ن درێژی ...ئایا (سلڤستر ستالون ) تان دیوه‌ چۆن ده‌یبه‌ستێنن ؟ پاش چه‌ند سالێک زیندوی ده‌که‌نه‌وه‌. سه‌رما وا له‌ مرۆڤ ده‌کات خانه‌کانی له‌شی ببه‌ستێ و له‌ چالاکی بوه‌ستن و ئه‌و خانانه‌ش زوو نه‌فه‌وتێ، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ که‌وا به‌رپرسه‌کانمان کێشه‌ی سوته‌مه‌نی چاره‌سه‌رناکه‌ن ،بزانن خه‌لکینه‌ ئێمه‌ چه‌ند بۆچونی خراپمان هه‌یه‌ به‌رامبه‌ر حکومه‌ت.
چی تێدایه‌ ئه‌گه‌ر نرخی به‌رمیلێک نه‌وت 250 هه‌زار دیناره‌ ؟؟؟!!"

له‌لایه‌ن kurdishanti-corruption له‌ 22-1-1429 (189 خوێندراوه‌ته‌وه‌)
(درێژه‌ ... | 5394 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 5)

 چیرۆکى شەقامێك

kurdishanti-corrupti "
                                                                                                                              
عبدالسلام مه‌ده‌نی       
 

ئەو شەقامەى کە رۆژانە هاتووچۆمان پێدا دەکرد پڕ بوو لە چاڵ (سەیرە چاڵ لەشەقامەکانمان ؟! ) بەڵێ چاڵەکان بەشێوەیەک دابەشکراون وام لێدەکات فرمێسک بڕێژم بۆشەقامەکە کەوا پێدەچێ سورێژەى ئەڵمانى گرتبێ . دواى ماوەیەک شەقامەکە بەتەواوى بەسترا وە تواناى هاتووچۆمان نەما وە بۆ ئەوەى بگەرێمەوە ماڵى خۆمان دەبوایە رێگایەکى دوورودرێژ تر ببڕم بۆ ئەو مەبەستە وە لەماڵەوە بۆ شوێنى کارم (چاوتان کوێر بێ بۆ ئەو شەقامەتان داخست ) خەڵکەکە وەڵامیان داوەو نەک بەرپرسەکان وە ووتیان قیڕتاو دەکرێ زۆر خۆشحاڵ بووم بەم هەواڵە و ناخۆشی بەفیڕۆ چوونى کات و ماندوو بوون و بەنزین بەکارهێنان لەناخمدا شاردەوە ( هیچ حیسابى بەنزینمان نەدەکرد بەڵام لەم دواییەدا نرخى سوتەمەنى زۆر بەرز بۆوە  بۆیە وامان لێهات ڕەچاوى  گەیاندن بکەین )
"

له‌لایه‌ن kurdishanti-corruption له‌ 6-1-1429 (197 خوێندراوه‌ته‌وه‌)
(درێژه‌ ... | 6690 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 3.87)

 گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ (به‌شی چواره‌‌م و کۆتایی)

kurdishanti-corrupti "


به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ى گه‌نده‌لَى، دیموکراتییه‌ت ورِاى گشتی
                                                                                             
ڕێبین ڕه‌سول ئیسماعیل

یه‌کیَک له‌ئاماڕه‌کانى هه‌بوونى گه‌نده‌لَى له‌هه‌موو ولاتیَکدان بریتییه‌ نه‌بوونى شه‌فافییه‌ت و نه‌زانى زۆرینه‌ى خه‌لَک به‌و مافه‌ ده‌ستوورى و یاساییانه‌ى که‌ هه‌یانه‌،واتا نه‌زانین و نادیارى مافى هاوڵاتیبوون. دیاره‌ به‌کارهیَنانى ده‌سه‌ڵات له‌پێَناو به‌دیهیَنانى به‌رژه‌وه‌ندى تایبه‌تى، جا ئه‌و به‌رڕه‌وه‌ندییه‌ سیاسى بیَت، یا کۆمه‌ڵایه‌تى، یا مادى، ئه‌وه‌ هه‌ر به‌شیَکه‌ له‌گه‌نده‌لَى و ده‌بیَت به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌رانى ده‌وڵه‌ت لێى دوور بکه‌ونه‌وه‌، ئه‌وه‌ش ێیَویستى به پرِۆژه‌ی گه‌وره‌ى وشیارکردنه‌وه‌ى رِاى گشتى هه‌یه‌و ده‌بیَت راگه‌یاندن تیَیدا رِۆلَى سه‌ره‌کى بگێرِیَت.
"

له‌لایه‌ن kurdishanti-corruption له‌ 28-11-1428 (227 خوێندراوه‌ته‌وه‌)
(درێژه‌ ... | 21528 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 4.86)

 گه‌نده‌ڵی و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگه‌ (به‌شی سێیه‌م)

kurdishanti-corrupti "
کایەکانى گەندەڵى

رێبین ڕه‌سول ئیسماعیل

گەندەڵى وەکو ئەوەى دەڵێن هیچ بۆن و ڕەنگ و تاموو چێژێکى نییە، بەڵام شتێک نییە لەئاسمانەوە هاتبَیتە خوارەوە، کارێکى مرۆڤانەیەو بەرژەوەندى تێیدا ڕۆڵى یەکلاکەرەوە دەگێڕێت، بۆیە دەبینین بەردەوام لەنێو چەندین کایەى جیاوازدا گەندەڵى هەیە، تەنانەت لەکۆمەڵگایەکیشەوە بۆ کۆمەڵگایەکى تر کایەکانى گەندەڵى نا گۆڕێت و هەر بەگشتى لەنێو یەو کایانەدا گەشە دەکات، چونکە دەتوانێت تایبەتمەندى ئەو کایانە بۆخۆى بەکار بێنێت

"

له‌لایه‌ن kurdishanti-corruption له‌ 30-10-1428 (265 خوێندراوه‌ته‌وه‌)
(درێژه‌ ... | 5726 پیتی درێژه‌ | تێبینیه‌کان ? | ئاست : 4.57)


     ده‌نگ دان
گه‌نده‌ڵی مه‌ترسیه‌له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌؟

به‌ڵێ
نه‌خێر



ئه‌نجام
ده‌نگه‌کان

ده‌نگه‌کان: 100
تێبینیه‌کان : 0

     ئه‌وانه‌ی لێره‌ن
لێره‌یه‌ ئێستا, 2 مێوان 0 ئه‌ندام .

تۆ ئه‌ندامنیت . ئه‌توانی به‌ئه‌ندامبیت به‌ کرته‌کردن لێره‌

     چێککه‌ری ئه‌م ماڵپه‌ڕه‌




 Copyright 2007 kurdishanti-corruption.org .. Powered By IT4Kurd's Group
بوونه‌وه‌ی لاپه‌ره‌ له‌: 0.04 چرکه‌